Accessibility links

عێراق دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی سنووری لەگەڵ سوریا دروست دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش


سەرچاوەیەکی لەشکری عێراقی ڕایگەیاند، عێراق بە درێژایی بەشە سنووری خۆی لەگەڵ سوریا، دیواری بەربەستی کۆنکرێتی بونیات دەنێت بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق.

لەو بارەیەوە ئەفسەرێکی باڵای عێراقی کە داوایکردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوت، کە لە یەکەم قۆناغی بونیاتنانەکەدا دیوارێک بە درێژایی دوازدە کیلۆمەتر و بە بەرزی 3 مەتر و نیو لە ناوچەی شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەوا دروستدەکرێت.

سەرچاوەکە گوتیشی عێراق کە سنورێکی هاوبەشی بە درێژایی پتر لە 600 کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا هەیە، هەوڵدەدات دزەکردنی ئەندامانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق ڕاگرێت، بەبێ ئەوەی سەرچاوەکە ئەوە دیاری بکات کە ئایا هەتا چەند ئەو دیوارە بەربەستییە سنورییە درێژدەبێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG