Accessibility links

چین: نوێنەری ئەمەریکا بەشداری دەکات لە کۆبونەوەی چین، ڕووسیا و پاکستان لەسەر ئەفغانستان


وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند نوێنەرێکی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا بەشداری لە کۆبونەوەیەکی شاندی چین، ڕووسیا و پاکستان لەسەر ئەفغانستان دەکات.

وانگ وێنبین گوتەبێژی وەزارەتە ڕایگەیاند نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان یوو شیۆیۆنگ میواندارێتی کۆبونەوەکە دەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە چین لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

وانگ گوتی کۆبونەوەکەی ئەو شاندانە لە کاتێکدایە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە لە هەرێمی ئانهوەی ڕۆهەڵاتی چین کۆدەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی سەرۆکایەتی کۆبونەوەی وەزیرەکان دەکات کە وەزیری دەرەوەی کاتیی ئەفغانستان عامر خان موتەقی لەگەڵ دیپلۆماتەکانی پاکستان، ئێران، ڕووسیا، تاجکستان، تورکمانستان، ئوبەکستان، ئیندۆنسیا و قەتەر تیایدا بەشداردەبن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG