سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی شەممە داوای لە وڵاتانی دەوڵەمەند بە سووتەمەنی کرد بەرهەمەکانیان زیاد بکەن، تا ڕووسیا نەتوانێت سەرچاوەی نەوت و گازی بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتی تر بەکاربهێنێت.
لە میانەی کۆنفرانسێکی نێونەتەوەییدا لە دۆحە زێلێنسکی لە وتارەکەیدا کە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە پێشکەشی کرد گوتی وڵاتانی وەک قەتەر دەتوانن هاکار بن لە سەقامگیری ئەوروپا. هەروەها گوتیشی " ئەوان دەتوانن کاری زۆر بکەن بۆ بوژانەوەی دادپەروەری" داهاتووی ئەوروپا دەکەوێتە سەر هەوڵەکانی ئێوە، داواتان لێدەکەم بەرهەمەکانتان زیاد بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی هەموو کەس لە ڕووسیا لەوە تێبگات کە هیچ وڵاتێك ناتوانێت سووتەمەنی وەکو چەکێک بۆ هەڕەشەکردن لە جیهاندا بەکاربهێنێت.
داگیرکاریەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بۆتە هۆی نیگەرانی کەمبوونەوەی سووتەمەنی و زیادبوونی نیگەرانی ئاسایشی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
زێلێنسکی گوتیشی هیچ وڵاتێک پارێزراو نیە لەو کاریگەرییانەی کە بەهۆی ئەم شەڕەوە ڕوودەدەن. لەوانەش تێکچوونی دابینکردنی خۆراک.
ئۆکرانیا یەکێكە لە بەرهەمهێنەرە گەورەکانی دانەوێلە لە جیهاندا.