Accessibility links

هەزاران کەس لە شارێکی نزیکی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی ئۆکرانیا هەڵدێن


سەرۆکی شارەوانی بۆریسپیل ڤلۆدیمیر بۆریسێنکۆ وتی نزیکەی 20,000 کەس شارەکەیان جێهێشتووە کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتیەوە، ئەمەش دوای ئەوەی داوا لە هاوڵاتیانی شارەکە کرا هەڵبێن.

وتیشی داوا لە خەڵکەکە دەکەم بڕۆن، وتیشی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی نزیک شارەکە ئەرکەکانی هێزەکانی ئۆکرانیایان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە هێزەکانی ڕووسیا قورس کردووە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بۆریسپیل دەکەوێتە نزیکەی 30 کم لە ڕۆژهەڵاتی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە.

هاوکات لە هەواڵێکی جیادا فەرمانڕەوای خۆجێی ڤالێنتین ڕێزنیچێنکۆ وتی ڕۆژی هەینی دوو موشەک یەکەیەکی سەربازیی ئۆکرانیایان لە قەراغ شاری دنیپرۆ کردۆتە ئامانج و تیمەکانی فریاکەوتن بە پاشماوەی بیناکاندا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی هێشتا لەژیاندا ماون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG