Accessibility links

 ئەمەریکا پلانی هەیە 100 هەزار پەنابەری ئۆکرانی وەربگرێت


کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دەڵێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕی 1 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت و پلانی هەیە نزیکەی 100 هەزار پەنابەری ئۆکرانی وەربگرێت.

کاربەدەستەکە گوتیشی ئەمەریکا 'دەستپێشخەری خۆڕاگری دیموکراسی ئەوروپا' دەستپێدەکات لە کاتێکدا 320 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی کردنی ئازادی ڕاگەیاندن، بەرگری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکرانیا و وڵاتانی دەوروبەری دابین دەکات.

XS
SM
MD
LG