بەڕیتانیا نزیکەی 6000 موشەکی نوێی بەرگری دەدات بە ئۆکرانیا و نزیکەی 30 ملیۆن پاوەندیش تەرخان دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ڕووماڵی جەنگەکە لەلایەن کەناڵی بی بی سییەوە لە ناوچەکەدا هەروەها بڕێک لەو پارەیەش بۆ سەرباز و فڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا خەرج دەکرێت.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی ڕۆژی پێنجشەممە جۆنسن لەمیانەی کۆبوونەوەکانی ناتۆ و کۆمەڵەی حەوتدا پشتیوانییە نوێیەکان بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت، هەروەها خواستی بەڕیتانیا ڕادەگەیەنێت بۆ پتەوکردنی تواناکانی بەرگری ئۆکرانیا.
جۆنسن وتی " بەڕیتانیا لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا کاردەکات بۆ زیادکردنی پشتیوانییە سەربازی و ئابوورییەکان بۆ ئۆکرانیا و پتەوکردنی بەرگرییەکانیان."
وەکو بەشێک لە پشتیوانییە نوێیەکان، بەڕیتانیا 6000 موشەک و 25 ملیۆن پاوەند وەکو پشتیوانییەک لە سوپای ئۆکرانیا بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات. 4.1 ملیۆن پاوەندیش بۆ بەشی زمانەکانی ئۆکرانی و ڕووسی بی بی سی تەرخان دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز