بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ وتی حکومەتی ڕووسیا لە ئێستادا هیچ بەرژەوەندییەکی نیە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست، چونکە هێشتا سوپاکەی ئامانجە سەربازییەکانی ڕووسیایان بەدەست نەهێناوە.
بۆڕێڵ وتی " ئێستا ڕووسیا نایەوێت دابنیشێت و گفتوگۆ لەسەر هیچ شتێک بکات، ئەوەی ڕووسیا دەیەوێت داگیرکردنە. دەیەوێت کەناراوەکانی سنووری ئۆکرانیا لەگەڵ ماڵدۆڤا گەمارۆ بدات و ئۆکرانیا لە دەریا داببڕێنێت. دەیەوێت گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکات کە بەدەستی هێناوە لەکاتێکدا کە بزانێت باڵا دەست بووە. "
بۆڕێڵ وتی یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە پێدانی یارمەتی سەربازیی بە سوپای ئۆکرانیا.
وتی " ئەوە گرنگە چونکە لە 15 ڕۆژی داهاتوودا هەموو شتەکان یەکلادەبنەوە. ئەوەی مێژوو دروست دەکات توانای ئۆکرانییەکانە بۆ بەرهەڵستیکردن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
یەکێتی ئەوروپا: لە ئێستادا ڕووسیا هیچ بەرژەوەندییەکی نیە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا
