Accessibility links

ڕاوێژکارێکی باڵای پوتن وەک ناڕەزایی دەربڕین لە دژی داگیرکارییەکانی ڕووسیا دەست لە کار دەکێشێتەوە


یەکێک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دوای وازهێنان لە پۆستەکەی، ڕووسیا بە جێدەهێڵێت.

میدیای دەوڵەتی ڕووسیا "تاس" ڕایگەیاندووە کە ئەناتۆلی چووبایس کە وەک نێردراوی پوتن لە بواری گۆڕانی کەشوهەوادا خزمەتی کردووە، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە شەڕی ئۆکرانیا دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە.

کرێملن دەڵێت ئەو بەرپرسە بە ڕەزامەندی خۆی دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە.

چووبایس یەکێک بووە لە کەسایەتییە سەرەکیەکان لە بەرنامەکانی چاکسازی ئابووری بۆریس یڵتسین لە ساڵانی 1990کان.

ناوبراو دواتر لە حکومەتی پوتندا پۆستی گەورەی بەڕێوەبردووە و کاری سیاسی لە ئەستۆ گرتووە، بەم دواییانەش وەک نێردراوی تایبەتی کرێملن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا خزمەتی کردووە.

چوبایس وەک ڕیفۆرمخوازێکی کاریگەر لە حکومەتی ڕووسیادا ناسرابووە.

بەپێی هەواڵەکان ئەمە یەکەم بەرپرسی باڵای ڕووسیایە کە وەک ناڕەزایی دەربڕین لە دژی داگیرکاری ڕووسیا واز لە پۆستی خۆی دەهێنێت.

هەواڵەکان دەڵێن هێشتا دیار نییە کە ناوبراو چووەتە کام وڵات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG