Accessibility links

پۆڵەندا تاوتوێی دەرکردنی 45 دیبلۆماتکاری ڕووسی دەکات


باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە پۆڵەندا
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە پۆڵەندا

وتەبێژی خزمەتگوزاری تایبەتی پۆڵەندا ستەینسلاو زارین وتی خزمەتگوزارییەکە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا کردووە 45 دیبلۆماتکاری ڕووسی دەربکەن، هەندێکیان گومانی ئەوەیان لێدەکرێت لەژێر ئەرکی دیبلۆماتیدا کار بۆ هەواڵگری ڕووسیا بکەن.

زارین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەزگای ئاسایشی ناوخۆ 45 ئەفسەری خزمەتگوزاری نهێنی ڕووسیا و دیبلۆماتکاری ڕووسی دیکەی ئاشکرا کردووە کە پێگەی دیبلۆماتیان لە پۆڵەندا هەیە."

وتی " لیستەکە ڕەوانەی وەزارەتی دەرەوە کراوە، لەنێو لیستەکەدا ئەفسەرانی تایبەتی فیدراسیۆنی ڕووسیا و ئەو کەسانەشی تێدایە کە هاوکارییان دەکەن، خەڵکانێک کە چالاکی هەواڵگرییان دژی پۆڵەندا ئەنجامداوە، چالاکی هەواڵگرییان دژی هاوپەیمانەکانیشمان ئەنجامداوە."

وتەبێژی حکومەتی پۆڵەندا وتی باڵیۆزی ڕووسیا لە وارشۆ بانگهشێت کراوە بۆ وەزارەتی دەرەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکە بڕیاری زیاتر دەدرێت.

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسی لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە " ئەگەر دیبلۆماتکارەکانمان دەربکرێن ئەوا تۆڵە دەکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG