بانکی ناوەندی میسر ڕۆژی دووشەممە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017ەوە ڕێژەی قازانجی سەرەکی وڵاتەکەی بەرز کردەوە.
هەڵئاواسان بەهۆی پەتای کۆرۆنا و شەڕی ڕووسیا وایکردووە نرخی نەوت بەرەو تۆمارێکی نوێ بەرز بێتەوە.
بڕیارەکەی وڵاتی میسر بوو بە هۆی دابەزینی نرخی پاوەندی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە دۆلار و هەر 17.5 پاوەندی ئەو وڵاتە بە 1 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
جەنگ لە ئۆکرانیا ئابووری جیهانی هەژاندووە و هەڕەشە لە پێداویستی خواردن و بژێوی خەڵک لە هەموو جیهان دەکات.
نەوتی خاوی برێنت کە بنەمای نرخی بازرگانی نەوتی نێودەوڵەتییە، ڕۆژی دووشەممە بەرزبوویەوە بۆ زیاتر لە 112 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و ئەمەش لە دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخەکە گەیشتبووە نزیکەی 140 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بانکی ناوەندی میسر ڕێژەی سودی سەرەکی لە 1٪، بۆ 9.75٪ بەرز کردووەتەوە.
ڕووسیا و ئۆکرانیا نزیکەی یەک لەسەر سێی هەناردەی گەنم و جۆی جیهان دابین دەکەن، هەروەها ئۆکرانیا دابینکەری سەرەکی گەنمەشامی و ڕۆنی گوڵە بەڕۆژەیە کە دوو مادەی سەرەکین و لە پرۆسەی خۆراکدا بەکاردێن.
میسر گەورەترین هاوردەکاری گەنمی جیهانە. بەپێی ئاماری دەوڵەتی ئەو وڵاتە، ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە مانگی ڕابردوو لە 8٪وە بەرزبووەتە بۆ 10% .