Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا و چین لە گفتوگۆیەکی دوو کاتژمێریدا تاوتوێی قەیرانی ئۆکرانیا دەکەن


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین شی ژینپینگ ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا قسەیان لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا کرد. دەزگاکانی ڕاگەیاندنی چینیش دەڵێن شی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمجۆرە ناکۆکییە لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نییە.

کۆشکی سپی دەڵێت پەیوەندییەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.

پێشتر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێندی شێرمان بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی MSNBC ڕاگەیاند پێوسیتە شی بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بڵێت " کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت کە هەڵیبژاردووە، ئەم شەڕە خوێناوییە" لە ئۆکرانیا.

ئەو بە کەناڵی CNN یشی ڕاگەیاند " پێویستە چین لەگەڵ لایەنە ڕاستەکەی مێژوودابێت. پێویستە دڵنیابێت لەوەی کە لە رووی داراییەوە و بە هیچ جۆرێکی تر ئەو سزایانەی کە بەسەر ڕووسیادا سەپێنراوە، پشتگوێنەخات."

بە گوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی چین، شی بە بایدنی گوتووە کە ناکۆکی و ڕووبەڕووبوونەوەی وەکو ئەوەی ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.

ڕاگەیاندنی چین دەڵێت لەو وتووێژەی کە لەلایەن ئەمەریکاوە داواکرابوو شی گوتویەتی " قەیرانی ئۆکرانیا شتێکی نەخوازراوە بۆ ئێمە."

پێش پەیوەندیەکە، فڕۆکەهەڵگرێکی چینی لە ڕۆژی هەینیدا بەناو تەنگەی هەستیاری تایواندا گەشتی کرد. کەشتی جەنگی USS Ralph Johnson (یو ئێس ئێس ڕاڵف جۆنسن) ی ئەمەریکایی چاودێری کردبوو.

چین بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە شێوەیەکی دیموکراسیانە تایوان بە بەشێک لە خۆی دەزانێت و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چالاکی سەربازی خۆی لە نزیک دوورگەکە هەنگاوی زیادکردووە نا بۆ سەلماندنی بانگەشە سەروەرییەکانی، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی واشنتن و تایپی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی بایدن بۆ شیی ڕوون کردووەتەوە کە چین بەرپرسیاردەکرێت ئەگەر پشتیوانی لە "شەڕانگێزییەکانی" ڕووسیا بکات و واشنتن " دوودڵنابێت لە سزادانی." ڕووسیا هێرشەکانی بە داگیرکاری ناودێرناکات و دەڵێت ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی لەشکری لە ئۆکرانیا ئەنجام دەدات.

XS
SM
MD
LG