Accessibility links

سندوقی جیهانی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی مەترسی لەسەر داڕووخانی ئابوری جیهانی دەردەبڕن


ڕۆژی هەینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی جیهانی و خاوەن قەرزە جیهانییەکانی دیکە هۆشداری داڕووخانێکی بەرفراوانی ئابوریان دا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ترسی خۆیان لەمەڕ "کارەساتی وێرانکاری مرۆیی" دەربڕی.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشداری ئەوەیاندا کە شەڕەکە سوتەمەنی و خۆراک کەمدەکاتەوە و هەژاری زیاد دەکات و گوتیان " کاردەکاتە سەر ئابوری تەواوی جیهان و گەشەسەندن خاودەکاتەوە، بازرگانی دەشێوێنێت و گرانیش زیاد دەکات."

لایەنەکانی تریش کە بەیاننامەکەیان مۆر کردووە بریتین لە ئەنجومەنی بانکی گەشەسەندنی ئەوروپا، بانکی بونیاتنانەوەی ئەوروپا و بانکی وەگەرخستنی سەرمایەی ئەوروپا.

بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە پاش کۆبونەوەیەکی ڕۆژی سێشەممە بوو کە تیایدا کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیا بەسەر جیهان تاوتوێکرا.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG