ڕۆژی هەینی چەند مووشەکێکی ڕووسیایی ئاراستەی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کرا نزیک فڕۆکەخانەی لڤیڤ.
سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ ئاندرێ سادۆڤی دەڵێت مووشەکەکان بەر فڕۆکەخانەکە نەکەوتوون بەڵام بەر شوێنێکی چاککردنەوەی فڕۆکە کەوتووە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە لەو هێرشەی نزیک لڤیڤ کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر دوورە لە سنووری ئۆکرانیا لەگەڵ پۆڵەنداوە.
دووکەڵێکی زۆر ئەو ناوچەیەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی گرتووە.
هاوکات لە ماریۆپۆل، ڕزگاربووان دەستیان کردووە بە هاتنەدەرەوە لە نێو ئەو هۆڵی شانۆیەی ماریۆپۆل کە ڕۆژی چوارشەممە مووشەکی ڕووسیایی بەرکەوت.
هێشتا ڕوون نییە کە چەند کەس لەو هێرشە ڕزگاریان بووە.