Accessibility links

کیێڤ: هێزەکانی ڕووسیا سەرۆکی شارەوانی مێلیتۆپۆڵیان ئازاد کردووە


بەرپرسێکی باڵای ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی هێزەکانی ڕووسیا سەرۆکی شارەوانی شاری مێلیتۆپۆڵیان ئازاد کردووە کە هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرا.

سەرۆکی دەستەی کارمەندانی زێلێنسکی ئاندرێ یەرماک وتی " سەرۆکی شارەوانی مێلیتۆپۆڵ، ئیڤان فیدۆرۆڤ ئازاد کراوە." ئۆکرانیا دەڵێت ڕۆژی هەینی ڕابردوو فیدۆرۆڤ لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە ڕفێندراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG