Accessibility links

ئیماڕات سوورە لەسەر هاریکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا لەڕووی وزەوە


وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زەید ئال نەهیان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ، مۆسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زەید ئال نەهیان لە مۆسکۆ وتی ئیماڕات سوورە لەسەر هاریکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا بۆ باشکردنی ئاسایشی وزەی جیهان.

داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای توند بەسەر ئابووری ڕووسیادا بسەپێنن و ئەوەش بووە هۆی تێکدانی بازاڕەکانی وزەی جیهان، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر وڵاتانی کەنداویش کە وزە هەناردە دەکەن، وەکو ئیماڕات و سعودیە، لەکاتێکدا کڕیارەکان دەیانەوێت لەجیاتی ڕووسیا شوێنێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ کڕینی سوتەمەنی.

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات وتی لەمیانەی سەردانەکەی شاندەکەیدا بۆ مۆسکۆ، وڵاتەکەی پلانی هەیە بۆ تاوتوێ کردنی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و سوریا و یەمەن و عێراق.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG