Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شەڕی سەپێندراوی ئۆکرانیا و کاریگەرییەکانی


لەشکری ڕووسیا بە پشتیوانی جوداییخوازانی ناو ئۆکرانیا کە خۆیان بە ڕوسیایی دەزانن، دەستیان کرد بە هێرشێکی نابەرابەر بۆسەر وڵاتی سەربەخۆی ئۆکرانیا.

ژمارەیەک سزای قورس سەپێندراونەتە سەر مۆسکۆ و سەرزەنشتێکی زۆری ڕوسیا کراوە لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیە، چین و هیندستان و هەندێک وڵاتی تر نە دژایەتییان ڕاگەیاندووە بۆ ئەو هێرشەی ڕوسیا و نە پشتیوانیشیان لێکردووە، بە هەمان شێوەش هەڵوێستێکی ڕاشکاوانەشیان نەخستۆتە ڕوو بۆ هەر هیچ نەبێت یارمەتیدان بۆ جێبەجێکردنی سزاکان.

هەر لە ئێستاوە کاریگەریی ئەو شەڕەی ڕوسیا سەپاندویەتی بەسەر ئۆکرانیادا دەکەوتوون، بەتایبەتیش لە ڕووی ئابوریەوە.

لە بیرمان نەچێت ڕوسیا کاراکتەرێکی سەرەکییە لە قەیرانی خوێناوی سوریادا و بوونی ڕوسیا لەو شەڕەدا بە هەرە سەرەکیترین هۆکار دادەنرێت بۆ مانەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد لە دەسەڵاتدا.

مۆسکۆ بە سەدان و بگرە هەزاران کۆمپانیای لە جیهاندا هەیە و هەر یەکەیشیان بوونەتە بەشێک لە ئابوری ئەو وڵاتە، جا بەهۆی سزاکانی خراونەتە سەر بوارەکانی بانک و بازرگانی و پیشەسازی ڕوسیا، ئەوا نەک هەر ئەو کۆمپانیایانە ڕووبەڕووی زیان دەبنەوە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەو زیانانەش لەو وڵاتانەدا دەردەکەون کە ئەو کۆمپانیایانە پڕۆژەی گەورەیان تیادا هەن یان کاری تیادا دەکەن.

بەبێ هیچ گومانێکیش عێراق بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە وەک زۆرێک لە شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن، بێبەش نابێت لەو زیانانە.

ڕۆژی چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق داوا لە سەرەک وەزیری وڵاتەکە دەکات تا هیچ گرێبەستێک لەگەڵ ڕوسیادا مۆر نەکات، بێگومان ئەم داوایەی بانکی ناوەندی عێراق پەیوەندی هەیە بە سزا نێونەتەوەییەکانەوە کە سەپێندراونەتە سەر ڕووسیا.

تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە بەڵام نکوڵی ناکرێت لەوەی دۆستێکی نزیکی مۆسکۆیە و تەنانەت بە ملیار دۆلار سەودای کڕینی کەرەستە و کەلوپەلی لەشکریانەی هەیە لەگەڵ ڕوسیادا، ئەڵبەت ئەمانە بێ لە سەودا بازرگانییەکانی تری نێوان ئانکەرە و مۆسکۆ.

دکتۆر سەنگەر سەید قادر، لێکۆڵەر لە نێوەندی میرنشینەکان بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:27 0:00




XS
SM
MD
LG