Accessibility links

کۆمپانیای ئیکیا هەموو کارەکانی لە ڕووسیا و بێلاڕووس ڕادەگرێت


IKEA

کۆمپانیای بەناوبانگی سویدی بۆ کەلوپەلی نێو ماڵ، ئیکیا ( Ikea ) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند تەواوی کارەکانی لە ڕووسیا و بێلاڕووس ڕادەگرێت بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا. ئەمەش کاردەکاتە سەر 15 هەزار کارمەند لە 17 بازاڕ و سێ کارگەی بەرهەمهێنان.

لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس کۆمپانیاکە دەڵێت " شەڕەکە کاریگەریەکی زۆری مرۆیی هەبووە. هەروەها بووەتە هۆی تێکدانی زنجیرەی دابینکردنی کەلوپەل و بارودۆخی بازرگانی. بەهۆی ئەم هۆکارانەوە Ikea بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتیی هەموو کارەکانی لە ڕووسیا ڕاگرێت."

XS
SM
MD
LG