Accessibility links

چین دەڵێت نیگەرانە لە شەڕەکە و بە ناچاری هاوڵاتیانی خۆی لە ئۆکرانیا دەگوازێتەوە


میدیا فەرمییەکانی وڵاتی چین ڕایانگەیاند کە وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی قسەی کردووە و داوای چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کردووە لە ڕێگەی دانوستانەوە، چونکە بەیژینگ دەستیکردووە بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لەو وڵاتەی کە دوچاری شەڕ بووە.

چین لەسەر ڕایەڵەیکی توندی دیپلۆماسی دەگەڕێت سەبارەت بەو شەڕەی کە لە ئۆکرانیا دەگوزەرێت، بەردەوام پێداگری لەسەر ئەو هاوسەنگییە دەکات لە نێوان ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەت، هاوکات ئامادە نیە داوای ڕاگرتنی ئەو شەڕە بکات لە هاوپەیمانە نزیکەکەی کە ڕووسیایە.

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کۆلیبیا ڕاگەیاندووە کە بەیژینگ زۆر بە قوڵی نیگەرانە بەرامبەر هەڵگیرسانی ئەو شەڕەی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا و نیگەرانیشە بەرامبەر زیانەکانی خەڵکی سیڤیل".

چەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتی چین CCTVڕایگەیاند کە پەیوەندیەکە لەسەر داوای ئۆکرانیا کراوە و وانگ داوای لە هەردوو وڵات کردووە کە "ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی دانوستانەوە."

وانگ گوتیشی "(چین) پشتیوانی لە هەموو هەوڵە بنیاتنەرە نێودەوڵەتیەکان دەکات کە بەرەو چارەسەری سیاسی هەنگاو دەنێن."

بەپێی چەناڵی CCTVکۆلیبا وتوێتی "ئۆکراینا چاوەڕێی ئەوەیە وڵاتی چین نێوەندگیری بکات بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست."

چین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیکردووە بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لە ئۆکرانیا، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە هەڵکشانداندان سەبارەت بە سەلامەتیان، هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی تووڕەییش لە بارەی ڕەتکردنەوەی بەیژینگ بۆ داوای شەرمەزارکردنی ئەو داگیرکارییەی ڕووسیا.

ڕۆژی سێشەممە لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا لە شاری لڤیڤ کەسێکی چینی تەقەی لێکرا و بریندار کرا، بە پێی ئاژانسی میدیای چین CCTVلە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کردووە و وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

رۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتە گڵۆباڵ تایمز بڵاویکردۆتەوە ڕۆژی دووشەممە گروپێک کە نزیکەی 600 خوێندکار دەبن لە کیێڤی پایتەخت و شارە کەناراوییەکە لە ئۆدیسای باشوور هەڵاتوون.

ئەوان بە پاس ڕۆیشتوون بەرەو مۆڵدۆڤای دراوسێی ئۆکرانیا کە لە ژێر چاودێری باڵیۆزخانە و پاراستنی پۆلیسی ناوخۆ دا بوون، یەکێک لەوانەی گوتبووی گەشتەکە شەش کاتژمێری خایاندووە و "سەلامەت و ئاسان" بووە.

لە راپۆرتێکیدا کە نوێکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە نزیکەی 700-800 هاوڵاتی چین ڕۆژی سێشەممە بە ڕێگای مۆڵدۆڤا ئۆکرانیایان بە جێهێشتووە.

لە کاتێکدا وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا و ژاپۆن دیپلۆماتەکارەکانیان گواستۆتەوە و هانی هاوڵاتیانیاندا کە لە هەفتەکانی پێش داگیرکاریدا ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، چین تا ڕۆژی پێنجشەممە چاوەڕێ بوو بۆئەوەی ڕایبگەینێت کە گەشتی ئاسمانی بۆ دەرەوەی وڵات ڕێکدەخات.

هەرچۆنێک بێت ئەم گەشتانە هێشتا ئەنجام نەدراون و ئۆکرانیاش لە ئێستادا ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەکاندا داخستووە.

چین ڕایگەیاند کە نزیکەی 6000 هاوڵاتی چین لە ئۆکرانیان بۆ کارکردن یان خوێندن لەو وڵاتەن.

باڵوێزخانەکەی لە کیێڤ لە سەرەتادا هانی ئەو کەسانەی دەدا کە پلانانیان هەیە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن ئاڵای چین لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن، بەڵام ڕێڕەوەکە پێچەوانە بۆوە دوای ئەوەی کە ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستکرانەوە کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابوونەوە سەبارەت بە زیادبوونی دوژمنایەتی بەرامبەر هاوڵاتیانی چین.

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە گوتی یارمەتی هاوڵاتیانی دەدات بۆ جێهێشتنی ئەو وڵاتە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەو بارەیەوە نەدا.

XS
SM
MD
LG