Accessibility links

زێلێنسکی ڕووسیا بە بۆردومانکردنی گۆڕەپانی خارکیڤ تومەتبار دەکات 


ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە ڕووسیای تۆمەتبارکرد بە بۆردومانکردنی گۆڕەپانی ناوەندی شارەکە لە خارکیڤ ئەو هێرشەی بە "تیرۆری ئاشکرا" ناودێر کرد و وتی "داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین دەستبەجێ و بە توندی وەڵامی ئەو تاکتیکە تاوانکاریانەی دەستدرێژیکاران بدەنەوە و ڕایبگەیەنن کە ڕوسیا تیرۆریزمی دەوڵەتی پیادەدەکات و داوادەکەین تیرۆریستان لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا دادگایی بکرێن."

ڕۆژی سێشەممە جارێکی تر بۆردومانەکانی ڕوسیا دووهەم گەورەترین شاری ئۆکرانیایان بە ئامانج گرت و خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج، کاروانێکی تانک و ئۆتۆمبێلی لەشکریش بە درێژایی 40 میل هەڕەشە لە پایتەختی ئەو وڵاتە دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت ئەمە تاکتیکە و ئامانجیان ئەوەیە ناچاری بکەن داوای لەربەردانواندن بکات بەرامبەر ئەو جەنگە و دەستبەرداری ئەوروپا بێت.

هەر سەبارەت بە بۆردومانەکان و هێرشە داگیرکارییەکانی ڕوسیا سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت "خارکیڤ و کیێڤ گرنگترین ئامانجەکانن، تیرۆریزم ئامانجێتی شکست بە ئێمە و بە بەرخۆدانی ئێمە بهێنێت، ئەوان دێن بۆ سەر پایتەختەکەمان و هەروەها بۆ خارکیڤ، بۆیە بەرگریکردن لە پایتەخت گرنگترین شتە. بۆیە من بڕیارمدا جەنەڕاڵێکی لەشکری پرۆفیشناڵ بۆ سەرۆکایەتی بەڕێوبەرایەتی لەشکری شاری کیێف لە کاتی ئەم جەنگەدا دەستنیشان بکەم لە پێناو مسۆگەرکردنی بەرگریکردن لە شارەکە و رێگیرکردن لە هەنگاوەکانی دوژمنەکەمان بۆ ناو پاتەخت." لەدرێژەی لێدوانەکەیدا سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت "ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە، پاش ئەوەی موشەکێکی جۆری کروز لە بەلەگرادەوە کە (شارێکی ڕووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا) گۆڕەپانی سەربەخۆیی شاری خارکیڤی کردە ئامانج، سیمای خارکیڤی پێکا."

لەگەڵ گۆشەگیربوونی زیاتری کرملین دا بەهۆی سەختی سزا ئابوریەکانەوە کە بووەتەهۆی داڕمانی دراوی ڕوبڵی ڕوسی، بەڵام سوپای ڕوسیا لە دوو گەورەترین شاری ئۆکرانیا لە پێشڕەوییدان.

لە خارکیڤ لە شارە ستراتیژییەکە، کە شارێکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایە و نزیکەی یەک ملیۆن و نیو دانیشتوانەکەیەتی، ڤیدیۆکان کە بە ئۆنلاین بڵاوکراونەتەوە، تەقینەوەیان پیشانداوە کە بینایەکی بەڕێوبەرایەتی هەرێمەکەی کردۆتە ئامانج و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سەردەمی سۆڤیەتیان کردۆتە ئامانج.

لەگەڵ تاوسەندنی شەڕەکاندا کە گەیشتونەتە دوورتر لە ئامانجە سەربازییەکان لە شەشەمین ڕۆژی داگیرکردنی ڕوسیادا کە بووەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری سیستمی جیهانی سەدەی 21 و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە مۆسکۆ بۆمبی هێشوویی لە سێ ناوچەی ئاوەدانی ئەو وڵاتە بەکارهێناوە کە بۆمبێکی قەدەغەکراوە لەزوربەی وڵاتانی جیهاندا. ئەگەر ئەو بۆردومانە پشتڕاستبکرێتەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە جەنگەکە گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ و پڕ لە نیگەرانی.

XS
SM
MD
LG