Accessibility links

ئەمەریکا، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا سزا دەخەنە سەر پوتن و لاڤرۆڤ


وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن سزای توندتر بخەنە سەر حکومەتی ڕووسیا بەهۆی داگیرکارییەکانی لە ئۆکرانیا.

لەو چوارچێوەیەدا پاش هەنگاوەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا، ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سەرمایەکانی ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سڕدەکات.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بڕیارەکەی دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل دا کە ئەوان بە یەکدەنگ بە بەستنی سەرمایە و حسابی بانکی گەورەبەرپرسانی ڕووسیا. ئەوان بە کۆدەنگی ڕێککەوتن لەسەر سڕکردنی سەرمایەکان و حسابی بانکی گەورە بەرپرسانی ڕووسیا.

حکومەتی بەریتانیاش لە ڕۆژی هەینی هەمان هەنگاوی نا و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لیز ترەس ڕایگەیاند " ئێمە دەستبەرداری سزا ئابورییەکان نابین تا ئەوکاتەی سەروەری بۆ ئۆکرانیا نەگەڕێتەوە."

ئاژانسی RIA ڕووسیایی لە زاری گوتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤاوە ڕادەگەیەنێت سزاکانی دژ بە پوتن و لاڤرۆڤ گوزارشت لە " بێتوانایی تەواوی" ڕۆژاوا دەکات لە سیاسەتی درەوەییدا.

سەرکردەکانی جیهان بە دەگمەن دەکرێنە ئامانجی سزا ڕاستەوخۆکان. بەپێی هەواڵێکی فرانس پرێس، ئەو سەرکردانەی تری کە ئێستا لەژێر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپادان بریتین لە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕووسیا و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا.

ئەلێکساندەر شاڵێنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا گوتی ئەم هەنگاوە "هەنگاوێکی بێوێنەیە لە مێژوودا" دژ بە دوڵاتێک کە کورسییەکی هەمیشەیی هەیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەڵام گوتی ئەوە پیشانی دا کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چۆن یەکگرتوون لە بەگژداچوونەوەی کردارەکەی ڕووسیا.

سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لە دژی پوتین و لاڤرۆڤ بەشێکن لە پاکێجێکی گەمارۆی فراوان کە بانکە ڕووسیەکان، پاڵاوگەکانی نەوت و پیشەسازی بەرگری ڕووسیا دەکەنە ئامانج.

هەرچەندە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هێشتا زووە سزای گەشتکردن بخەنە سەر پوتن و لاڤرۆڤ چونکە دەیانەوێت کەناڵەکانی وتووێژکردن بە کراوەیی بهێڵنەوە.


XS
SM
MD
LG