Accessibility links

وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە پشتیوانییەکانی بێلاڕووسیا بۆ ڕووسیا، بەریتانیا ڤیزای تیمی باسکەی ئەو وڵاتە بۆ بەریتانیا ڕەتدەکاتەوە


پریتی پەتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
پریتی پەتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بەریتانیا ڤیزاکانی بۆ تیمی باسکەی پیاوانی بیلاڕووسیا هەڵوەشاندەوە لەسەر پشتیوانیەکانی ئەو وڵاتە بۆ داگیرکاری ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

پریتی پەتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە تویتێکدا دەڵێت " بەریتانیا پێشوازی لە تیمە نیشتمانییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتانە ناکات کە هاوکارن لە داگیرکارییە ناڕەواو نایاسییەکانی پوتن لە ئۆکرانیا."

ئەو وتیشی بڕیاربوو تیمی بێلاڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە لە نیوکاسڵی باکوری ئینگەلتەرا یاری بکەن.

ڕۆژی هینی بەریتانیا باڵیۆزی بێلاڕووسیا ماکسیم یارمالۆڤیچی بانگکرد بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هاوکارییەکانی بێلاڕووسیا بۆ داگیرکارییەکانی ڕووسیا.

XS
SM
MD
LG