Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت ئێران دەیەوێت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە پڕ چەک بکات کە ڕەوانەی ڤەنزوێلایان دەکات


ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە پلانی پڕچەککردنی ئەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانانەی هەیە کە ڕەوانەی ڤەنزوێلا کراون.

ڤەنزوێلا ساڵی 2012 ڕایگەیاند کە ئێران یارمەتی ئەو وڵاتە دەدات لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەڵێت بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەو وێنانەی کە ئەو دەڵێت وێنەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئێرانە لە ڤەنزێلا، پێشانی ڕێبەرانی جوو و ئەمەریکایی داوە لە ئۆرشەلیم.

گانتز گوتی هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل ئەوە نیشان دەدەن کە ئەو چەکانەی کە لە دوورەوە کونتڕۆل دەکرێن، لە لایەن ئێرانەوە ئامادە کراون بۆ ئەوەی بگاتە ڤەنزێلا.

گانتز هەروەها گوتی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل لە ئافریکا و ئەمەریکای لاتین زۆر نیگەرانن لە پشتگیری ئێران بۆ تیرۆر و گوتیشی ئەوان ئەویان لەو نیگەرانییانە ئاگادار کردووەتەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز ئێران ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بۆ هەر یەک لە هاوپەیمانەکانی ڕەتکردۆتەوە، هەروەها ئەو وڵاتە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی یان پشتگیری تیرۆریزمی ڕەتکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG