Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: ڕێکەوتنی نوێی ناوکی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهان دەبێت لاوازتر بێت لە ڕێکەوتنی ساڵی 2015


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنیت ڕایگەیاند دەشێ ئێران بەم نزیکانە لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێی ناوکی لەگەڵ زلهێزانی جیهان ڕێکبکەوێت. بەڵام هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاگاهیدا لەوەی کە دەبێت ئەو سەودا نوێیە لاوازتر بێت لەوەی ساڵی 2015.

وتەکانی نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوابەدوا ئەو ئاماژانە دێت کە باس لە دارشتنی رێکەونتێکی ناوکی دەکات لە میانەی وتوێژەکانی ڤیەننا کە خەریکە گەڵاڵە دەبێت.

جێی ئاماژەیە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەیارێکی سەرسەختی ڕێکەوتنە ناوکییەکەیە و بەردەوام ئاگاهیداوە و گوتویەتی کە هەر داهاتێک تاران لە ڕێگەی کەمکردنەوەی نوێی گەمارۆکان بەدەستی دێنێت وەک نەفتالی بێنیت دەڵیت ئەو داهاتە ئێران بۆ کڕینی چەک بەکاری دێنێت، کە ڕەنگە زیان بە ئیسرائیل بگەیەنێت.

بێنیت دووپاتیشی کردەوە کە ئەو پارەیە بۆ تێرۆریستان دەچێت.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی حکومەتەکەی پابەندی بوژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکە نابێت و ئیسرائیل ئازادە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئێران ئەگەر تاران بەرەوپێشچوون لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیدا بکات.

XS
SM
MD
LG