باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕووسیا هاوڵاتیانی ئەمەریکی لە ڕووسیا ئاگادار کردەوە و داوای لێکردن پلانی جێهێشتنی ڕووسیایان هەبێت، ئاماژەی بەوەدا هەڕەشەی ئەگەری ڕوودانی هێرش هەیە لە مۆسکۆ و سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕووسیا وتی " هەڕەشەی ڕوودانی هێرش هەبووە لە ناوەندەکانی بازاڕکردن و وێستگەکانی مێترۆ و شوێنە گشتیەکانی دیکە لە ناوچە گەورەکاندا، لەوانەش مۆسکۆ و سەینت پیتەرسبێرگ و سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاش."
باڵیۆزخانەکەی ئەمەریکا بە هاوڵاتیانی ئەمەریکی وت " بە پلانی ئاسایشی تایبەتی خۆتاندا بچنەوە، پلانێکی جێهێشتنی ڕووسیاتان هەبێت کە تیایدا پێویستتان بە یارمەتی حکومەتی ئەمەریکا نەبێت."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا پرسیاری لەوە کرد کە ئایا ئەمەریکا زانیاری پێداون سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی هێرش لەناو ڕووسیادا.
زاخارۆڤا وتی " ئەگەر نا، چۆن لەمە تێبگەین؟ "
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز