Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڵگەی کشانەوەی هیچ هێزێکی ڕووسیایی لە سنووری ئۆکرانیا نەبینراوە

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت ئەمەریکا هیچ بەڵگەیەکی کشانەوەی هیچ هێزێکی ڕووسیای لە نزیک ئۆکرانیا نەبینیوە بەڵام ئەمەریکا پێشوازی لە هەنگاوێکی لەو جۆرەدەکات.

لیندا تامس گرنفیڵد نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکیدا کە لەلایەن گوتەبێژەکەیەوە بڵاو کراوەتەو دەڵێت ئەمەریکا پێشوازی لەو هەواڵە دەکات ئەگەر ڕاستبێت. بەڵام ئێمە هێشتا هیچ بەڵگەیەکمان نەبینیوە.

ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند هەندێک لە یەکە سەربازییەکانی دوای ئەنجامدانی ڕاهێنان لە نزیک ئۆکرانیا، دەگەڕێنەوە بۆ بنکەکانیان. ئەمەش هەنگاوێکە کە دەتوانێت گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا کەم بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG