Accessibility links

کرملن: کۆبوونەوەی نێوان پوتن و ماکرۆن 'گرنگە' بەڵام پێشبینی هیچ پێشکەوتنێکی گەورە ناکرێت


کرملن ڕۆژی دووشەممە گوتی کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی فەرەنسا و ڕووسیا لە مۆسکۆ زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی گرژیەکان لەسەر ئۆکرانیا هاوکات کرملن گوتیشی بەڵام ناتوانرێت پێشبینی پێشڕەویکردنی بەرچاو بکرێت.

لەو بارەیەوە دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملن بە پەیامنێرانی گوت لەبەرئەوەی وەک کرملن دەڵێت ڕەوشەکە زۆر ئاڵۆزە هەتا بتوانین پێشبینی پێشڕەویکردنی یەکلاکەرەوە لە میانەی یەک کۆبوونەوەدا بکرێت.

ناوبراو گوتیشی لەگەڵ ئەوەشدا وتوێژکردنی نێوان سەرۆک ڤلادمێر پوتن و هاوتا فەرەنسیەکەی ئیمانوئێل ماکرۆن لە مۆسکۆ بۆ ئەو مەبەستە زۆر گرنگە.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەر لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتن گوتی هۆکاری خۆمم هەیە کە گەشبینم بە کۆبوونەوەکان بەڵام باوەڕم بە ئەفسانەیی نیە ڕووبدات.

ڕووسیا هیوای پێشکەوتنی خێرای لە گفتوگۆکاندا خواست کە هەفتەیەکی نوێ لە دیپلۆماسیەت توند دەکاتەوە، دوای ئەوەی واشنتۆن هەزاران سەربازی ڕەوانەی ئەوروپا کرد و هۆشداریدا کە ڕووسیا دەتوانێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا داگیری بکات.

ڕووسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا بڵاوکردۆتەوە ئەوە نکۆڵی لە پلانی داگیرکاری دەکات، بەڵام دەڵێت ئامادەیە ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێ نەکرێت، "ڕێوشوێنی سەربازی- تەکنیکی" دیارینەکراو بگرێتە بەر، لەوانە بەڵێنێک لەلایەن ناتۆوە کە هەرگیز دان بە ئۆکرانیادا نەنێت و هەندێک لە سەربازەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بکشێنێتەوە.

واشنتن ئەو داواکارییانەی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام دەڵێت کە بەنیازە قسە لەسەر کۆنتڕۆڵی چەک و هەنگاوی پێدانی متمانە بکات.

XS
SM
MD
LG