Accessibility links

ماکرۆن پێش سەردانەکەی بۆ ڕووسیا قسە لەگەڵ سەرۆک بایدندا دەکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکایەتی فەڕەنسا و کۆشکی سپی وتیان سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پێش سەردانەکەی بۆ ڕووسیا دووبارە قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا کردووە.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی لە پەیوەندییە تەلەفونییە 40 خولەکییەکەدا دوو سەرۆکەکە " زانیارییان سەبارەت بەو پەیوەندییانە گۆڕیوەتەوە کە لە کۆتایی هەفتەدا ئەنجامدراون." ئەوەش لەپێناو هەماهەنگییەکی باشدا پێش سەردانەکەی ماکرۆن بۆ ڕووسیا.

ڕۆژی دووشەممە ماکرۆن سەردانی ڕووسیا دەکات، لەکاتێکدا ڕووسیا سەدان هەزاران سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە.

کۆشکی سپی وتی دوو سەرۆکەکە تاوتوێی " هەوڵە دیبلۆماتییەکان و ئەو هەوڵانەیان کردووە کە دەدرێن بۆ بەربەست دانان لەبەردەم زیادبوونی بەردەوامی هێزەکانی ڕووسیادا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا."

وتیشی ماکرۆن و بایدن دووبارە جەختیان لە پشتیوانی خۆیان کردۆتەوە بۆ سەروەری خاکی ئۆکرانیا و ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی تیمەکانیان بەردەوام بن لە پەیوەندییەکان و بەردەوامی بە گفتوگۆکان بدەن لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانیاندا، بە ئۆکرانیاشەوە.

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت بەڵام دەیان هەزاران سەربازیی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە، ئەمەش وایکرد ئەمەریکا 3000 سەربازی زیاتر ڕەوانەی وڵاتانی ناتۆ بکات لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG