Accessibility links

وەزیری بەرگری ڕووسیا سەرپەرشتی مانۆڕە لەشکرییەکان لە بێلارووس دەکات


وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگی شۆیگو ڕۆژی پێنجشەممە ڕاستەوخۆ چاودێری ڕاهێنانە لەشکرییەکانی لە ڕۆژئاوای بێلارووس کرد، کە بەشێکن لە زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکان لە نزیک ئۆکرانیا.

هێنس ستۆڵتینبرگ سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی ئەو هێزانەی ڕووسیا گەورەترین بڵاوبوونەوەی سەربازی ڕووسیایە لە بێلارووس لەوەتەی جەنگی سارد کۆتایی پێهاتووە ، وا پێشبینی دەکرێت 30 هەزار سەرباز و هەروەها فڕۆکەی جەنگی و سیستەمی موشەکی هەبێت لەو مەشقە هاوبەشانەدا کە تا 20ی مانگی دوو بەڕێوەدەچێت.

بوونی هێزێکی گەورەی ڕووسیا لە بێلارووس ترسی ڕۆژئاوای زیاد کردووە کە ڕووسیا بتوانێت لە چەند بەرەیەکەوە ئامادەکاری بکات بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا. هەرچەندێکە مۆسکۆ هەر نیازێکی لەو جۆرەی ڕەتدەکاتەوە.

ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا لە ئێستادا کۆی گشتی 115,000 سەربازی لە نزیک سنوورەکانی خۆی هەیە.

وەزیری بەرگری بێلاروسی وێنەکانی لە مەشقەکانی ڕۆژی پێنجشەممەوە بڵاو کردەوە کە تێیدا سەربازەکان پیشان دەدات بە پەڕەشووت دادەبەزنە سەر زەوی، فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسماندان، و سەربازەکان بە چەکەوە لە هەلیکۆپتەرێک دێنە خوارەوە، و تانکەکان تۆپ دەتەقینن و مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن.

جێی باسە سێرگی شۆیگو ، هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆک ڤلادیمیر پۆتینە، وێنەی بڵاوبووەتەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری بێلارووس و بەرپرسانی دیکەی سەربازیدا لە بنکەی سەربازی برێست لە ڕۆژئاوای بیلارۆس چاودێری مانۆڕەکە دەکەن.

قەبارەی ئەم مانۆڕەش ئاماژەیە بە هاوپەیمانێتییە گەورەکەی نێوان دراوسێیەکانی سۆڤیەتی پێشوو دەکات کە هاوپەیمانیەتییەکەیان پتەوتربووە لەوەتەی مۆسکۆ یارمەتی سەرۆکی بێلارووس ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ داوە لە دامرکانەوەی خۆپیشاندانە گەورەکەی دژ بە حکومەتەکەی. لە ساڵی 2020دا

XS
SM
MD
LG