Accessibility links

کرێملن: سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تاوتوێی ئۆکرانیا و کێشە ئەمنییەکان دەکەن


کرێملن دەڵیت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی ئۆکرانیا و داواکارییە ئەمنییەکانی ڕووسیایان کردووە.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕی کرێملندا بڵاوکراوەتەوە، پوتن بە جۆنسنی وتووە هاوپەیمانێتی ناتۆ ئامادە نیە بە وردی وەڵامی نیگەرانییەکانی ڕووسیا بداتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا وتی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا " بەتەواوەتی لێی تێکچووە " و وتی " سیاسەتمەدارانی بەڕیتانیا نەزانن ". ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن ئەمەریکای تۆمەتبارکرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ وروژاندنی جەنگ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG