Accessibility links

حەوت کارمەندی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پاش گەشتێکیان بۆ بنکەیەکی سەربازی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، حەوت کارمەندی پەنتاگۆن کە لە هەفتەی ڕابردوو بە سەردانێکی فەرمی ڕۆشتن بۆ هاوایی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

گوتەبێژی پەنتاگۆن جۆن کربی گوتی ستافەکە لە هەنۆلولو بوون وەک بەشێک لە شاندەکەی یاریدەدەری وەزیری بەرگری کاتلین هیکس بۆ بنکەی ئیندۆ پاسیفیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە هیکس خۆی توشی کۆرۆنا نەبووە.

کربی گوتیشی ستافەکانی پەنتاگۆن پاش گەشتەکەی هەفتەی ڕابردوو تاقیکردنەوەکەیان بۆ کرابوو و ئێستا لە کەرەنتیندان. ئەو گوتیشی پەنتاگۆن پەیوەندی بە هەموو کەسەکانی هۆتێلەکان، بنکەکان و شوێەکانی تر کردووە کە ڕەنگە بەریەککەوتنیان لەگەڵیاندا هەبوبێت.

هیکس وەکو بەشێک لە گەشتێکی بۆ بنکەکانی لەشکری ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوو سەردانی هاوایی کرد. جۆن کربی گوتیشی " هەموو ستافەکە لە کاتی گشتەکەیاندا ڕێنماییەکانی CDC ( نێوەندی ڕێگەگرتن و کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکان) یان ڕەچاو کردووە، لە ناویاندا بەکارهێنانی دمامک و نزیک نەکەوتنەوە لە یەکتر."

XS
SM
MD
LG