Accessibility links

شەقامی هەڵەبجە لە نێوان بەشداریکردن و متمانە بە هەڵەبژاردنەکانی عێراق


هاووڵاتیانی هەڵەبجە بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر بەشداریکردن و بە شدارینەکردن لەهەڵبژاردنەکاندا، بەشێک لە هاووڵاتیان دەڵێن پێویستە کانیدەکان 50% بە ڵێنەکانیان بەلایەنی کەمەوە جێبەجێ بکەن، شارەزایانیش هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگەی دیموکراتیانەی گۆڕانکاری لە دەسەڵات دەزانن و دەڵێن پێویستە گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی گۆڕانکاری لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لە ڕێگەی هوشیارکردنەوەی دەنگدەرانەوە چارەسەر بکرێن .

ئامادەکاری حیزب و لایەنە سیاسیەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراقلە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامە، پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانی سەیدسادق و پێنجوین و شارەزوورلە چوارچێوەی بازنەی 3 ی سلێمانیدا دەنگ دەدەن و 213 هەزار و 874 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، سێ کورسی پەرلەمانی لە بازنەکەدا هەیە، دەنگی ئەمەریکا لە بەدواداچوونێکدا ڕ‌ای شەقامی هەڵەبجەی لەسەر هەڵبژاردن وەرگرت و بەشێک لە هاووڵاتیان دەڵێن هەڵبژاردن گۆڕانکار دروست ناکات و بەشێکی دیکەش دەڵێن هەڵبژادن تاکە ڕێگەی دیموکراسیانەیە کە دەنگدەر پێویستە بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بیگرێتە بەر.

پشتیوان محمد هاووڵاتیەکی هەڵەبجە و دەڵێت " لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی ئەو هاوپەیمانی و ئەجێندا دەرەکی و ناوەکیانە هەن هەڵبژاردن وەک پێویست متمانەی پێناکرێت، هاوولاتی کەمتر متمانەی بە هەڵبژاردن هەیە و پێی وایە گۆڕانکاری ئەوتۆیی لێناکەوێتەوە ".

سەروەرت محمد هاووڵاتییەکی دیکە و لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" بەڵێنی کانیدەکانی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنەکاندا گرنگن و دەخوازین 50% یان جێبەجێبکرێن یان هەوڵ بۆ جێبەجێکردیان بدرێت بەلام لە ڕابردوودا ئیش کراوەلە ئاست بەڵینەکان نەبووە دەخوازین لەم خولەدا بەو شێوەیە نەبێت ".

ئارام جەمال شارەزا لە بواری هەڵبژاردن لە لێدوانێکدابە دەنگی ئەمەریکایڕ‌ایگەیاند" ناکرێت ئومێدی وەهمی بە هەڵبژاردن هەڵبواسین، پێویستە کار لەسەر هوشیارکردنەوەی دەنگدەربکرێت و خۆی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی عەقڵیەوە دەنگ بدات، بوونی عەشیرەت و بنەماڵە و هێز وادەکات کەمتر هەڵبژاردن کاریگەری هەبێت، بەڵام پێویستە تێڕوانینیەکان بگۆڕێن" .

بڕیارە لە لە 10 ئۆکتۆبەر پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و 74 بنکەی دەنگدان و 453 ووێستگە دابنرێن،4 بنکەی دەنگدانی تایبەتیش بکرێنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00


XS
SM
MD
LG