وەزارەتی دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( ئیمارات ) ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستیکردەوە کە ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان، لەو وڵاتەیە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە "وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی و هاوکارییە نێونەتەوەییەکانی ئیمارات دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ئیمارات بە هۆیکاری مرۆیی پێشوازی لە سەرۆک ئەشرەف غەنی خێزانەکەی کردووە."
جێی ئاماژەیە سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕۆژی یەکشەممە پاش ئەوەی تاڵیبان چووە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکەی بەجێهێشت و لەو کاتەوە پشتڕاست نەکرابووەوە لە چ وڵاتێکە.