Accessibility links

ئەمەریکا و بەریتانیا دەڵێن هەڵسەنگاندنی تاڵیبان لەسەر بنەمای کردارەکانی دەبێت نەک لێدوانەکانی


بەریتانیا و ئەمەریکا دەڵێن لەگەڵ وڵاتانی تردا کار دەکەن بۆ پێکهێنانی ستراتیژییەکی هاوبەش بۆ ئەفغانستان، و سەبارەت بە بەڵێنەکانی تاڵیبان بۆ چۆنییەتی کارکردنی ئەو گروپە، لە کۆتاییدا کردارەکانی گروپەکە گرنگە نەک قسەکانی.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی چوارشەممە بە ئەندامانی پەرلەمانی ڕاگەیاند " ئێمە ئەم ڕژێمە لەسەر بنەمای بژاردەکانی هەڵدەسەنگێنین لەسەر بنەمای کردەوەکانی نەک قسەکانی و لەسەر لەسەر بنەمای ڕەفتارەکانی بەرامبەر بە تیرۆر،تاوان و ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها دەستگەیشتنی مرۆیی و مافی کچان بۆ خوێندن."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن

ڕۆژی سێشەممە جۆنسن بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنەوە کردووە. کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەردوو ڕێبەر " باسیان لە گرنگی بەردەوامی هەمئاهەنگی نزیکی نێوان هاوپەیمانان و هاوبەشە خۆجێهیەکان کرد لەسەر ڕێبازی ئەفغانستان، لە ناویاندا شێوازی ئەوەی چۆن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هاوکاری زیاتری مرۆیی بکات و پشتیوانی لە پەنابەران و خەڵکانی تری ئەفغانی بکەن." ئەوان ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی ڕێبەرانی گروپی حەوت (G-7) لە هەفتەی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخەکە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جەیک سولیڤان ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی گوت کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی چاوەڕوان دەکات تالیبان " بەڵێنەکانی خۆیان بۆ مسۆگەرکردنی مافی بنچینەیی و کەرامەتی خەڵکی بەجێبگەیەنن." ئەو گوتیشی بەڕێوەبەرایەتی بایدن ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکات بە تالیبانەوە "سەبارەت بەوەی چ کردارێک نرخەکەی چی دەبێت و چاوەڕوانییەکانی ئێمە چین."

هاودامەزرێنەری تالیبان مولا عەبدولغەنی برادەر
هاودامەزرێنەری تالیبان مولا عەبدولغەنی برادەر

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کەکە بەرپرسانی تاڵیبان بەڵێن دەدەن ڕێز لە مافەکانی ژنان بگرن لە " لە چوارچێوەی شەریعەت"دا بگرن و حکومەتێکی "ئیسلامی گشتگیر" پێکبهێنن لە کاتێکدا ئەو بزوتنەوە ڕادیکاڵە پێگەی خۆی لە ئەفغانستان بەهێز دەکات.

لە ماوەی یەم خولی دەسەڵاتیدا لە ساڵی 1996 وە هەتا ئەو کاتەی لە ساڵی 2001 لەلایەن ئەمەریکاوە بەهۆی هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر ڕووخێنرا، بە تاڵیبان بە چەسپاندنی توندی قورئان و شەریعەت حوکمی ئەفغانستانی کرد. ژنان بە شێوەیەکی گشتی ڕێگەی کارکردن و خوێندنیان پێنەدەدرا و ناچار دەکران بە زۆر بورقا بپۆشن.

ترس لە گەڕانەوە بۆ ئەو شێوازەی فەرمانڕەوایی، لەگەڵ تۆڵەسەندنەوەکان لە دژی ئەو کەسانەی کە کاریان بۆ گروپە فریاگوزارییەکان یان هێزە سەربازییە بیانییەکان کردووە، بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی سیڤیل لە کابوڵ هەوڵی دەرچوون بدەن لەگەڵ دیپلۆماتە بیانییەکان.

وێنەی ئەو کەسانەی لە ئەفغانستانەوە گوازرانەوە لە نێو فڕۆکەی جۆری A400ی ئەڵمانی، 17ی هەشتی 2021
وێنەی ئەو کەسانەی لە ئەفغانستانەوە گوازرانەوە لە نێو فڕۆکەی جۆری A400ی ئەڵمانی، 17ی هەشتی 2021

دوای دەستپێکێکی بێسەروبەری کەبووە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕۆژی دووشەممە، گواستنەوەی خەڵکەکە لە ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بوو لە کاتێکدا ئەمەریکا دەڵێت هەوڵی داوە ژمارەی ئەو کەسانی کە لە ئەفغانستان دەگوازرێنەوە زیاد بکات بۆ 5 بۆ 9 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا.

کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند هەتا شەوی سێشەممە ئەمەریکا زیاتر لە 3 هەزار و 200 کەسی گواستووەتەوە.

ئەڵمانیاش لای خۆیەوە هەڵمەتی گواستنەوەی هاووڵاتیانی خۆی و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ئەو ئەفغانیانەی دەستپێکردووە کە لەگەڵ هێزە بیانییەکاندا کاریان کردووە. هێڵی ئاسمانی لوفتانسا دەڵێت یەکەم گەشتی ئاسمانی ئەڵمانیا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە فرانکفۆرت.

ئەڵمانیا و ئەمەریکا هەردووکیان سەربازی زیاتریان ڕەوانەی فڕۆکەخانە کرد بۆ هاوکاریکردنی گواستنەوەی خەڵکەکە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە گوتی گەشتێکی ئاسمانی فەرەنسی کە 25 هاووڵاتی فەرەنسی و 184 ئەفغانی تێدابووە گەیشتە ئەبو زەبی.

وەزیری درەوەی هۆڵەنداش لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە یەکەم دوو فڕۆکەی کە هاووڵاتیانی هۆڵەندی تێدایە لە کابوڵ دەرچووە و کاربەدەستانیش لەگەڵ هاوپەیمانانیان کار دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی گەشتەکانی داهاتوو.

XS
SM
MD
LG