Accessibility links

تاڵیبان بەڵێن دەدات جیاواز ببێت


وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید
وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید

تاڵیبان بەڵێنی ئاشتەواییدا و وتی تۆڵە لە هیچ کەسێک ناکەینەوە و ڕێز لە مافەکانی ژنان دەگرین، لە حوکمڕانیەکی " جیاواز " لەوەی بیست ساڵ لەمەوبەر.

لە نێوەندی نیگەرانیەکانی جیهاندا سەبارەت بە خراپی تۆماری تاڵیبان لە مافەکانی مرۆڤدا و هەوڵی دەیان هەزاران ئەفغانی بۆ هەڵهاتن لە وڵاتەکە، تاڵیبان یەکەمین کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان لە کابوڵ ڕێکخست.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید کە بۆ یەکەمین جار خۆی دەرخست بە ڕۆژنامەنووسە ناوخۆی و بیانیەکانی وت " سەرجەم ئەوانەی لە لاکەی دیکەن لێیان خۆش بووین."

وتی " هەوڵی تۆڵەسەندنەوە نادەین."

موجاهید وتی ڕژێمە نوێیەکە " بە شێوەیەکی ئەرێنی جیاواز " دەبێت لە حکومڕانیەکەیان لە ساڵانی نێوان 1996 هەتا 2001 دا، کە بە ناوبانگ بوو بە کوشتن بە بەردبارانکردن و ڕێگەگرتن لە خوێندنی کچان و تێکەڵ نەکردنی ژنان لەگەڵ پیاواندا لەسەر کار.

وتی " ئەگەر پرسیارەکە لەسەر ئایدۆلۆجیا بێت هیچ جیاوازییەک نیە. بەڵام ئەگەر لەسەر ئەزموون و تێگەیشتن بێت ئەوا بێگومان جیاوازی زۆر هەیە."

ئاماژەشی بەوەدا تاڵیبان " ڕێگە بە ئافرەتان دەدەن کار بکەن بەڵام بەپێی یاساکانی ئیسلام."

ئەم لێدوانانەی موجاهید دوای ئەوە بوو شەوی ڕابردوو دامەزرێنەری هاوبەشی تاڵیبان و جێگری سەرکردەی تاڵیبان مەلا عەبدول غەنی بارادار لە قەتەڕەوە گەیشتەوە ئەفغانستان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG