Accessibility links

هێزەکانی ئەفغانستان ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی کەوتووەتە ژێر دەستی تالیبان


دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنەوەی ئەو خاڵە سنوورییەی کە تاڵیبان دەستبەسەردا گرتووە و دەڵێت هاوکاربووە بۆ دەستگرتن بەسەر بەشێکی زۆری ئەو وڵاتە بەشەڕ وێران بووە.

لەگەڵ بەردەوامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، تاڵیبان ڕایگەیاند هێزەکانی دوو دەروازەی سنووریان لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان کۆنترۆڵ کردووە، بەوەش ناوچەیەکی زۆر لە سنووری ئێرانەوە تا سنووری چین دەکەوێتە ژێر دەستیان.

کاربەدەستێکی تاڵیبانڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە ئێستادا نزیکەی لە سەدا 85 ی خاکی ئەفغانستیانیان کۆنترۆڵ کردووە کە دەکاتە نزیکەی 250 قەزا لە کۆی 400 دا. ئەم زانیارییە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست ناکرێتەوە و حکومەتیش نکوڵی لێ دەکات.

هاوکات چین کە ڕەخنەی لە واشنتۆن گرتووە بەهۆی کشانەوەکەی، داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کردووە " بە زووترین کات " لەو وڵاتە دەرچن، پاش ئەوەی210 هاووڵاتی خۆی لە ئەفغانستان دەرکرد.

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند " ئاڵۆزییەکان و دۆخی ئاسایشی ئەمنی ناوخۆ" بووە هۆی ئەوەی هۆشداری بدرێت هاووڵاتیانی چینی لە ئەفغانستان دەربچن، دەشڵێت 22 کەس لوانەی هاتوونەتەوە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ڕۆژی هەینی گوتەبێژی تاڵیبانزەبیحوڵا موجاهید بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند چەکدارەکانی تاڵیبانناوچەی ئیسلام قەلاکە دەروازەی سنووری ئێرانە و خاڵی سنووری تورغوندی لەگەڵ تورکمانستانیان کۆنترۆڵ کردووە.

گوتەبێژی پارێزگای هیرات جیلانی فەرهاد ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەت هێزی نوێی ناردووە بۆ گرتنەوەی ئیسلام قەلا، کە گەورەترین خاڵی سنووری بازرگانی نێوان ئەفغانستان و ئێرانە. ئەو گوتی هێزەکان " زوو ڕەوانە دەکرێن."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە 31 ی مانگی 8 کۆتاییپێدێت، نزیکەی 20 ساڵ پاش ئەرکی لەشکری لەو وڵاتەدا.

ئەو گوتیشی " چاوەڕوان ناکات" ئەو وڵاتە بکەوێتە ژێر دەستی تالیبان.




XS
SM
MD
LG