Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا و ئەمەریکا لەسەر ئاستی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوڵ ڕێککەوتوون


سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەڕدۆغان رۆژی هەینی ڕایگەیاند تورکیا و ئەمەریکا رێککەوتن لەسەر ئەو ئاستەی کە چۆن سەلامەتی فڕۆکەخانەی کابوڵ بپاریزن بە سەرپەرشتی هێزەکانی تورکیا، پاش کۆتاییهاتن بە پرۆسەی کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان .

تورکیا بەڵیندا کە ئاسایش بۆ فرۆکەخانەی کابوڵ دەستەبەر بکات هەر کە هێزەکانی ئەمەریکا لەم مانگەدا ئەفغانستان بەجێ دەهێڵن، ئەم هەنگاوەش ستایش کرا و بە نمونەیەکی باشبوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لێیدەڕوانرێت.

لەو بارەیەوە سەرۆکی تورکیا تەیب ئەردۆغان گوتی وەزیرانی بەرگری تورکی وئەمەریکی رۆژی پێنج شەممە وتوێژیان لەسەر ئەم بابەتە لە نێوان خۆیاندا کرد. ئەو گوتیشی لە میانەی وتوێژەکان لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانی ناتۆ ، ئێمە لەسەر چوارچێوەی ئەوەی کە ئایا ئاستی ئەو ئەرکە چۆندەبێت بڕیارمان لەبارەیەوە دا هەروەها لەسەر ئەوەشی کە ئێمە لەو بارەیەوە پەسەندی دەکەین وئەوەشی پەسەندی ناکەین.

ئەم هەنگاوەی تورکیا دوای ئەوە دێت کە ئەردۆغان لە پەراوێزی لوتکەیەکی ناتۆ لە مانگی شەشدا لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە برۆکسل گفتوگۆی ئەنجام دا.

واشنتن ستایشی " وابەستەییی ڕوونی" ئانکەرە دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزایی لە کابوڵ.

دیالۆگی نێوان ئەو هاوپەیمانانەی ناتۆ بەردەوام بە ڕێگای گەشتی شاندێکی ئەمەریکا لە مانگی ڕابردوو بۆ تورکیا و هەروه‌ها چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان وەزیری بەرگری ئەمەریلا لۆید ئۆستن و وەزیری بەرگری تورکیا خلوسی ئاکار، بۆ دیاری کردنی وردەکارییەکان لەسەر ئەرکی داهاتووی هێزەکانی تورکیا لەو فڕۆکەخانەیە.

فڕۆکەخانەی کابول ڕێگای سەرەکی چوونە دەرەوەی دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان و کارمەندانی فریاگوزارییە.

نیگەرانیەکە ئەوەیە کە دوای کشانەوەی ئەمەریکا فڕۆکەخانەکە بەر دەستی تاڵیبان بدەکەوێت ، بۆیە ناتۆ بەپەرۆشە تا خێرا چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

تورکیا لە ساڵی 2001 وە لە ئەفغانستان ڕۆڵی هەبووە و سەدان سەربازی تورکیا لە ئەفغانستان بڵاوبوونەتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە 31 ی مانگی 8 کۆتاییپێدێت، نزیکەی 20 ساڵ پاش ئەرکی لەشکری لەو وڵاتەدا.

ئەو گوتیشی " چاوەڕوان ناکات" ئەو وڵاتە بکەوێتە ژێر دەستی تالیبان.

بەڵام چەند کاتژمێرێک پاش گوتارەکەی بایدن، تالیبان ڕایگەیاند دەستی گرتووە بەسەر سنوری ئیسلام قەڵا، کە دەروازەیەکی گرنگی سنوورییە لەگەڵ ئێراندا، و کۆنتۆڵی %85ی ئەفغانستانی کردووە.







XS
SM
MD
LG