Accessibility links

تاڵیبان خاڵێکی گرنگی سنووری کۆنتڕۆڵ دەکات


تاڵیبان ڕایگەیاند خاڵێکی گرنگی سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێرانی کۆنتڕۆڵکردووە، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کرد لەو وڵاتەدا.

لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی ‌‌هێزەکانی ئەمەریکاوە، تاڵیبان زیاتر لە سێیەکی 400 هەرێمەکەی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکردۆتەوە، لە ئێستاشدا ناوچەیەکی کەوانەییان لە سنووری ئێرانەوە بۆ سنووری چین لەژێر دەستدایە.

بەرپرسێکی ئەفغانی وتی هەوڵ دەدرێت دووبارە ئیسلام قەڵا کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە کە سەرەکیترین خاڵی بازرگانی نێوان ئەفغانستان و ئێرانە.

وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان تاریق ئاریان بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " سەرجەم هێزەکانی ئاسایش بە یەکەکانی پاسەوانی سنووریشەوە لەو ناوچەیەدان، هەوڵ دەدرێت ئەو شوێنە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە."

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید وتی خاڵە سنوورییەکە " لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی خۆماندایە."

چەند کاتژمێرێک لەوەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند ئەرکە سەربازییەکەی ئەمەریکا لە 31 ی مانگی هەشتدا کۆتایی دێت، وتیشی " ئامانجەکانی " پێکاوە.

بەڵام دانیشی بەوەدانا کە پێدەچێت کابوڵ نەتوانێت کۆنتڕۆڵی سەرانسەری وڵاتەکە بکات.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG