Accessibility links

هاوکاتی زۆربوونی هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆڤید-19 لە ئەمەریکا، حاڵەتەکانی توشبوون و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە لە بەرزبوونەوەدایە


بەپێی ناوەندی زانستی و ئەندازیاری (CSSE) لە زانکۆی جۆنس هۆپکنس، ڕۆژی چوارشەممە کۆی گشتی حاڵەتەکانی COVID-19 لە ئەمەریکا 31 ملیۆن و 78 هەزاری تێپەڕاندووە ، ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە زیاتر لە 568 هەزار کەس.

زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پێی ڕۆژنامەی گاردیەن سەرەڕای زۆری هەڵمەتەکانی کوتانی دژی ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا، بەشێکی زۆر لە شار و ویلایەتەکانی ئەمەریکا هێشتا خراپترین شوێنن بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕۆژنامەی گاردیەن بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی کۆڤید لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس دەڵێت بەلایەنی کەم لە 21 ویلایەتی ئەمەریکا ڕۆژانە ڕێژەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بە %10 بەرز دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG