Accessibility links

دکتۆر عەلی حەمە ئەمین: تا ئێستا لە ئەمەریکا بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵان پەسەند نەکراوە


لە ئەمەریکا ڕێژەی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا و هەروەها ژمارەی ئەوانەش کە بەهۆی کۆڤید 19وە گیان لە دەستدەدەن هەروادێ و بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.

وەک پسپۆڕ ئاماژەی پێدەکەن، دەشێت یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کەمبوونەوەیە، بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە و وەک ئاماژەی پێدەکرێت، ئەمەریکا بە بەروارد لەگەڵ وڵاتانی تری جیهاندا ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە.

دکتۆر عەلی حەمە ئەمین، مامۆستا لە بەشی لێکۆڵینەوە و تەندروستیلە زانکۆی ڤێرجینیا پۆلیتێک، دەڵێت لەگەڵ کەمبوونەوەی توشبوون و مردنیش بە کۆڤید 19 بەڵام هێشتاش هەندێک ناوچە هەن لە ئەمەریکادا تۆامرەکان بەم پەتایە تیایدا لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام بە شیوەیەکی گشتی لە تەواوی ستانەکانی ئەمەریکادا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و دەشڵێت "ئەمەش نیشانەیەکی باش و دڵخۆشکەرە بەوەی ڕێکارەکانی گیراونەتە بەر بۆ خۆپاراستن سودیان هەیە و بەکارهێنانی ڤاکسینەکەش بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بپارێزێت لە توشبوون بەم پەتایە.:

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ، دکتۆر عەلی حەمە ئەمین ئاماژەش بەوە دەکات کە لە ئەمەریکا زیاتر لە 93 ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 50 ملیۆن کەس هەردوو جارەکە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و دەڵێت " نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵیەوەن و هەروەها ئەوانەیش کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لە ئەمەریکا، ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:40 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG