Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەک: ڤاکسینەکەی فایزەر و بایۆنتێک کاریگەری بۆ کەمکردنەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە لە بەرازیلەوە بڵاوبووەتەوە


بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی تاقیگە، ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 یفایزەر و بایۆنتێکجۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و لە بەرازیل دۆزراوەتەوە، خاوتر کردۆتەوە.

زانایانی کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر و زانکۆی تێکساس پێداچوونەوەیان بەسەر تاقیکردنەوەکانی خوێنی ئەو کەسانەدا کردووە کە ڤاکسینەکەیان لێ دراوە. زانایان بۆیان دەرکەوتووە ڤاکسینەکە نزیکەی بەهەمان شێوەیە جۆرەکانی تر کاریگەری لەسەر جۆرە گۆڕاوە بەرازیلییەکەش هەبووە، و ڤایرۆسەکە لەم ساڵ کەمتر خەڵک لە یەکترەوە گرتوویانە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو.

ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕۆژی دووشەممە لە گۆڤاری تەندروستی نیو ئینگڵند بڵاوکراوەتەوە.

لە هەواڵێکی تری پەیوەست بە ڤاکسین، سندوقی سەربەخۆی ڕوسیا RDIFڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بنکە لە سویسرا بە ناوی ئادین مۆرکردەوە بۆ بەرهەمهێنانی زۆری ڤاکسینی سپوتینک ڤی ڕوسیایی دژ بە کۆرۆنا تا لە کۆتاییدا لە ئەوروپا بەکاربهێندرێت. بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کە ڕۆژی سێشەممە مۆرکراوە ئەو ڤاکسینە لە شوێنی بەرهەمهێنانی ئادین لە شاری میلانی ئیتالیا دروست دەکرێت .

یەکێتی ئەوروپا هۆشداری داوە بە ئەندامانی یەکێتییەکە دژ بە کڕینی ئەو ڤاکسینە ڕووسییە لە کاتێکدا یەکێتییەکە هێشتا پێداچوونەوەکانی بەسەر سپوتینک ڤی تەواو نەکردووە. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا، ڕەخنەیەکی زۆری لێگیراوە بە هۆی ئەوەی زۆر خاوە لە پرۆسەی پەسەندکردنی ڤاکسینەکانی کۆڤید-19 ئەمەش وا دەکات هەندێک لە وڵاتان بە تاکلایەنانە سپۆنتیک ڤی پەسەند بکەن. توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی لانسێت لە مانگی ڕابردوودا بڵاوبۆوە ڤاکسینی سپونتێک ڤی کە بە دوو ژەم لێدەدرێت نزیکەی لە سەدا 92 کاریگەری دژ بە نیشانەکانی کۆڤید-19 هەیە.

لەلایەکی ترەوە لە کاتێکدا زیاتر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەکەوێتە بەردەست، پیشەسازی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکا داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەکات کە ڕێوشوێنێکی نوێی بەڵگەنامەی گەشتکردن بگیرێتەبەر بۆ گەشتیاران تا بیسەلمێنن تاقیکردنەویە کۆڤیدیان کردووە و ڤاکسینی دژ بە کۆڤیدیان لێداوە.

ڕۆژی دووشەممە لە نامەیەکدا بۆ جێفری زینتس، سەرۆکی تیمی وەڵامدانەوەی کۆڤید-19 ی بەڕیوەبەرایەتی بایدن زیاتر لە 30 هێڵی ئاسمانی، ڕێکخراوی بازرگانی و یەکێتی کارکەران داوایان لە نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان کردووە ڕێبەرایەتی دامەزراندنی ڕێوشوێنی نوێ بکات بەو هیوایەی لە ئایندەدا ببێتە ڕێوشوێنێکی جیهانی گەشتکردن.

چەندین وڵات و ڕێکخراوی جیهانی کاردەکەن بۆ دانانی شتێک بە ناوی " پاسەپۆرتی ڤاکسین" بۆ گەشتیاران تا بیسەلمێنن کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا کراون. بەڵام ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی دەڵێت بەڵگەنامەی لەو جۆرە نابێت بۆ گەشتیارانی بیانی بەکاربێت چونکە ئاسان نییە لە هەمو وڵاتێکدا دەستتڕابگات بە ڤاکسینی کۆڤید.

XS
SM
MD
LG