Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکا نیشان دەدات، پێچانی دوو دەمامک کاریگەری هەیە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19


کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەمامک بە کاریگەریی زۆر بێت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، باشتروایە دوو دەمامک لەسەر یەک بپێچرێت.

دەزگای کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان CDC لە مانگی یەک لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەوە ئەنجامدابوو کە پێچانی دەمامکێکی پەڕۆ لەسەر دەمامکە پزیشکییەکان یان داپۆشینی دەمامکەکە چۆن دەتوانێت ڕێگری لە ڤایرۆسەکە بکات.

ئەوان بۆیان دەرکەوت ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی شیانی وەرگرتنی ڤایرۆسەکە بە لەسەدا 90 زیاتر لەوەی کە پێشتر دەکرا.

زانیارییەکان ئەوەش نیشان دەدەن پێچانی دەمامک یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی بەریەککەوتنی هەناسە و ئەو تەڕاییەی کە لە دەمو لوتەوە دێتە دەرێ و کۆڤید-19 بڵاو دەکاتەوە. تەنانەت ئەگەر یەک دەمامکیش بکرێت باشترە لەوەی هیچت پێوە نەبێت.

بەڕێوەبەری CDC ڕەشێڵ واڵێنسکی بە پەیامنێرانی گوت ئەم لێکۆڵینەوەیە کاریگەری "دەمامکەکان" دەخاتە ڕوو و ئەوە دەسەلمێنێت بە باشی دەتپارێزێت کاتێک بە دروستی و ڕێکوپێک بەکاری دەهێنیت.

XS
SM
MD
LG