Accessibility links

ڤاکسینی دژبە کۆرۆنای کۆمپانیای جۆنسن & جۆنس 66% کاریگەرە


کۆمپانیای دەرمانسازی و کەرەستەی تەندروستی ئەمەریکایی جۆنسن & جۆنسن پاش تاقیکردنەوە جیهانییەکانی دەڵێت ئەو ڤاکسینەی کە دژ بە کۆڤید-19 بەرهەمی هێناوە 66% کاریگەریی هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکە.

ئەو ڤاکسینەی بە یەکجار لێدەدرێت، کەلە لایەن کۆمپانیای جانسینی بنکە لە بەلجیکاوە دروست کراوە پێدەچێت لە 85% کاریگەری هەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشکەوتنی قورس هەروەها بۆ ئەو جۆرەی کۆڤید کە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بە جۆرە ئافیکای باشوورییەکەی ناسراوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت لەو 44 هەزار کەسەی کە لە تاقیکردنەوەکانی ئەمەریکا، ئافریکای باشوور و برازیل بەشدارییان کردووە و دەرزییەکەیان لێدراوە کەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.

پۆڵ ستۆفڵس بەرپرسی زانستی جۆنسۆن & جۆنسۆن لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیاکەدا گوتی " ئەگەری ئەوەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو باری نەخۆشییە سەختەکان کەم بکاتەوە ، بە دابینکردنی ڤاکسینی کاریگەر و باش بە تەنها یەک بەش، گرنگە بۆ وەڵامی تەندروستی گشتی جیهان".

ئەو گوتیشی " ئەو ڤاکسینەی بە یەکجار لێدەدرێت، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە باشترین بژاردە دانراوە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پەتا، زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکە، دابەشکردن و ئاسانکارییەکان."

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمەریکا قایل بووە بە کڕینی 100 ملیۆن بەشی ڤاکسینەکە و بژاردەی ئەوەش هەیە لە داهاتوودا 200 ملیۆن بکڕێت.

ڤاکسینەکەی جۆنسن & جۆنسن چوارەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە پەسەند بکرێت.

.

XS
SM
MD
LG