Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئاماژەی باش لە نیویۆرک لە ئارادایە


سەرۆک ترامپ دەڵێت ژمارەی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە شاری نیویۆرک بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.

لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا سەرۆک ترامپ نوسیویە "ئاماژەیەکی زۆر باشە، ژمارەی قەرەوێڵەکانی کەسیان لەسەر نین لەناو نەخۆشخانەکانی نیویۆرکدا هەروادێ و زیاتر دەبن."

لە ڕاپۆرتەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەی زانکۆی جۆن هۆپکینز، لە 24 کاتژمێردا (لە درەنگانێکی ڕۆژی شەممەوە تا درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە) 1514 کەس لە ئەمریکا بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکادا زیاتر لە 20 هەزار کەس بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 550 هەزار کەسیش توشی کۆڤید 19 بوون.

چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش ستانی نیویۆرکە.

XS
SM
MD
LG