Accessibility links

ئەمەریکا و کەنەدا هاتوچۆی نێوانیان ڕادەگرن


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەمەریکا و کەنەدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بە شێوەیەکی کاتیی سنوری نێوانیان دابخەن بۆ گەشتە ئاساییەکان لە کاتێکدا هەردوو وڵات کاردەکەن بۆ هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەردوو وڵات دەیانەوێت ڕێگربن لە زیاتر بڵاوبوونەوی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکانیاندا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ دەدەن بەردەوام بن لە پەیوەندییە ئابورییەکانیان. کەنەدا بۆ لە %75 ی هەناردەکانی پشت بە ئەمەریکا دەبەستێت.

سەرۆک ترامپ بە ڕێگای تویتەر ڕایگەیاند ئەم بڕیارە کار ناکاتە سەر هاتوچۆی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

هاوکات سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ ڕایگەیاند حکومەتەکەی 27 ملیار دۆلاری کەنەدی کە دەکاتە 18 ملیارو 600 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی، دابین دەکات بۆ هاوکاری کردنی ئەو خێزان و کارداریانەی کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گرفتی داراییان بۆ دروست بووە.

ترودۆ ڕۆژی چوارشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند حکومەتەکەی 55 ملیار دۆلاری کەنەدی تریش دابین دەکات بۆ هاوکاری زیاتری کاردارییەکان و خێزانەکان بە ڕێگای دوواخستنی باجی ساڵانەیان. ترودۆ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی کە لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی ئەنجامی دا گوتی " لەم کاتە زۆر سەختەدا حکومەتەکەمان هەنگاوی زۆر پێویست دەنێت". جێی باسە سەرۆک وەزیری کەنەدا لە هەفتەی ڕابوردۆوە خۆی کەرەنتینە کردووە پاش ئەوەی دەرکەوت کە هاوسەرەکەی ڤایرۆسی کۆڤێد 19 ی هەیە.

XS
SM
MD
LG