Accessibility links

نیویۆرک باری نائاسایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


ڕۆژی شەممە ویلایەتی نیویۆرک باری نائاسایی ڕاگەیاند لە کاتێکدا کاربەدەستان هەوڵی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

کاربەدەستان ڕادەگەیەنن 76 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکە تۆمار کراوە لە ناویاندا 10 کەس لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن.

زۆربەی حاڵەتەکانی ویلایەتەکە لە ناوچەی وێستچەستەر تۆمار کراون کە 57 حاڵەتن و 11 حاڵەتی تریش لە شاری نیویۆک و ئەوانی تریش لە ناساو، ڕاکلاندن.

پێشتر 44 حاڵەتی ڤایرۆسەکەی تۆمار کردبوو بەڵام لە ڕۆژی هەینیەوە گەیشتۆتە 76 حاڵەت و دەیان کەسی تریش لە کرەنتینەدان.

XS
SM
MD
LG