Accessibility links

میدیای ئۆپۆزسیۆنی ئێران: 361 کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردوون


دەزگاکانی میدیای ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەڵێین ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرایی لەئێراندا تەشەنەدەکات و تا ئیستا 361 کەس مردوون.

ئێزگەی بی بی سی بەزمانی فارسیش گوتویتی 200 حاڵەتی مردن لەئێراندا هەبووە، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی فەرمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی تەنها باسی لە 43 گیان لەدەستدان لە کۆی گشتی 593 کەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە.

لەلایەکی ترەوە ژماریەك دانیشتوانی شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئێران هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەیەك کە بۆ جیاکردنەوەی تووشبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهات.

ئەم ڕووداوە هاتووە لەم دەمەی مقۆمقۆ کەوتبووە ناو دانیشتوانی شارەکە لە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە نێوانیاندا دوای ئەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ لەخۆگرتنی و جیاکردنەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکرابوو ئەوانەی لە قومەوە گواسترابونەوە .

XS
SM
MD
LG