Accessibility links

ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی سولەیمانی دەکات


ئێران بەڵێن دەدات تۆڵەیەکی بەزەبری ‌هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی هەینی ئەمەریکا بکاتەوە کە فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی تێدا کوژرا.

سولەیمانی دووهەمین بەهێزترین کەسایەتی ئێڕان لە پاش ڕێبەری باڵای وڵات ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی دادەنرا.

ڕێبەری باڵای ئێران گوتی تۆڵەیەکی بەزەبەر چاوەڕوانی ئەو " تاوانبارانە" دەکات.

لە بەیاننامەکەیدا کە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی بڵاو کراوەیە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند و گوتی " هەرچەندە مەردنەکەی زۆر تاڵە، بەڵام خواستەکانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ئەمەریکا و ئیسرائیل دوو هێند دەکات."

باڵیۆزخانەی ئەمەیکا لە بەغدا داوای لە هەمو هاووڵاتیانی ئەمەریکا کردووە دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG