ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه گوتیان هه‌ر له ئه‌و هێرشه‌دا ئه‌بوو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس، جێگری فه‌رمانده‌ی هیزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئەویش کوژراوه.
کاربه‌ده‌ستێکی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ینی گوتی حه‌وت که‌س له هێرشێکی مووشه‌کی بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدادا کوژراون، که لۆمه‌که‌ی خسته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتی له نێو کوژراوه‌کان دا که‌سێکی وه‌ک ئه‌فسه‌ری پرۆتۆکۆلی فڕۆکه‌خانه به ناوی محه‌مه‌د رێدا ده‌بینرێت.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایش پشتڕاستی کرد که حه‌وت که‌س له هیرش بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌که‌دا کوژراون.
زووتریش، به‌شی میدیای ئاسایشی عێراق، که زانیاری سه‌باره‌ت به ئاسایشی عێراق بڵاوده‌کاته‌وه، گوتی موشه‌که‌کان له نزیک به‌شی بارهه‌ڵگرتنی فڕۆکه‌خانه که‌وتوونه، که حه‌وت که‌سیان کوشت و بۆ به هۆی ئاگرتێبه‌ردانی ئه‌و شوێنه.
ده‌ستبه‌جێ ڕوون نیه که کێ ئه‌و مووشه‌کانه‌ی هاویشتوون. هیچ لێدوانێکی ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له گۆڕێ‌دا نیه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ئاسایش گوتی ته‌رمه‌کانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه سووتاون و به گرفت بووه که بیانناسن کێن. ئه‌و کاربه‌ده‌سته گوتی که رێدا ڕه‌نگه له فڕۆکه‌خانه بووبیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و "کاربه‌ده‌سته پله بڵندانه" له گه‌ڵ خۆ هه‌ڵیان بگرێت که له وڵاتێکی دیکه‌ڕا بۆ سه‌ردان هاتبوون.
حەشدی شەعبی لای خۆیەوە لە ڕێگەی تویتەرەکەی هەواڵەکەی پـشتڕاستکردەوە.