گروپە چەکدارییە نیمچە لەشکرییەکانی سەر بە ئێران کە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا خۆپیشاندانیان سازدا دژ بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەمە لە بەردەم باڵیۆزخانەکە کشانەوە هەرچەندە تاران و واشنتن بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە یەک.
ژمارەیەکی کەم لە خۆپیشاندەران لە بەردەم باڵیۆزخانەکە ماوەنەتەوە و دەڵێن لاناچن هەتا ئەو کاتەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەرنەچن. بەڵام زۆربەیان ڕۆشتوونەتەو شوێنێکی نوێی خۆپیشاندان لە بەردەم هۆتێلێکی نزیک.
ڕۆژی چوارشەممە حەشدی شەعبی کە زۆربەیان چەکداری شیعەن ڕایگەیاند پێویستە ئیتر خەڵکەکە بکشێنەوە ئێستا " پەیامەکەیان گەیشتووە"وەکو ڕێزێک لە حکومەتی عێراق کە " هەوڵی داوە ناوبانگی وڵاتەکە بپارێزێت.
پێشترێکی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا گازی فرمێسک ڕژێن و گوللەی پلاستیکیان گرتە سەدان خۆپیشاندەری کە بەردەیان دەگرتە باڵیۆزخانەکەو کامێراکانی چاودێریان شکاند.
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران براین هوک بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN ی ڕاگەیاند " دیپلۆماتەکانمان هەتا ئێستا پارێزراون لە ناو باڵیۆزخانەکەمان. ئەمڕۆ بارودۆخەکە زۆر باشترە. هیچ هەڕەشەیەکی هەنوکەیی لەسەر دەزگاکانی ئەمەریکا یان کارمەندەکان نییە."
."