Accessibility links

حەشدی شەعبی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بکشێنەوە


گروپە چەکدارییەکانی کە خۆپیشاندانیان دژ بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستپێکرد ڕۆژی چوارشەممە بە پشتیوانەکانیان ڕاگەیاندووە لە سنوری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بکشێنەوە، هەرچەندە هێشتا هیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوە دیار نەبووە.

ڕۆژی سێشەممە خۆپیشاندەرانی توڕە لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گروپێکی سەر بە ئێران لە عێراق کە 25 کەسی تێدا کوژران، هوروژمیان بردە نێو حەوشەی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا. ڕۆژی چوارشەممە خۆپیشاندەران بەردیان دەگرتە باڵەخانەکە لە کاتێکدا هێزەکانی ئاسایش گازی فرمێسکڕژێن و بۆمبی دەنگیان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنیان.

حەشدی شەعبی کە زۆربەیان چەکداری شیعەن ڕایگەیاند پێویستە ئیتر خەڵکەکە بکشێنەوە ئێستا " پەیامەکەیان گەیشتووە"وەکو ڕێزێک لە حکومەتی عێراق کە " هەوڵی داوە ناوبانگی وڵاتەکە بپارێزێت."

ئەم خۆپیشاندانانە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تارانیان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵای ناوەڕاست و ئەو پرسیاری لەمەڕ بەردەوامی لەشکری ئەمەریکا لە عێراق هێنایە ئاراوە. سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە هەوڵی هەڵبژاردنەوە دەدات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا، ڕۆژی سێشەممە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی دژ بە ئێران دا بەڵام پاشان گوتی نایەوێت شەڕ ڕووبدات.

خۆپیشاندەران ڕۆژی سێشەممە دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکایان دەگوتەوە، بەردیان دەگرتە باڵیۆزخانەکە و کامێراکانی چاودێریان شکاند. ئەوان چوونە نێو حەوشەی باڵیۆزخانەکە بەڵام نەچوونە نێو باڵەخانە سەرەکییەکەوە.

ئەو باڵیۆزخانە گەورەیە، لە کەناری ڕووباری دیجلە لە ناوچەی سەوزی پارێزراوی ناوەڕاستی بەغدا لە پاش داگیرکردنەکەی ساڵی 2003 ی عێراق کە سەدام حسێنی تێدا ڕووخێندرا دروست کراوە. ئەو باڵیۆزخانەیە گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمەریکایە لەجیهاندا.

واشنتن دەڵێت دیپلۆماتەکانی پارێزراون و سەدان سەربازی زیاتر ڕەوانەی هەرێمەکە کراون.

لە شەوی ڕابوردوو خۆپیشاندەران کەمپیان کە دەرەوەی دیوارەکانی باڵیۆزخانەکە هەڵدا. سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمەش خواردن، کەرەستەی چێشت ڵێنان و نوێنیان هێنا و بەوە دەچێت پلانیان هەبێت زۆر بمێننەوە.

ئەفسەرە باڵاکانی لەشکری عێراقی وتووێژیان لەگەڵ ئەوانەدا کرد کە لە دەرەوەی باڵیۆزخانەکە بوون لە هوڵێکدا بۆ ئەوەی بڕوایان پێهێنن ناوچەکە چۆڵ بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. واشنتنیش فشارەکانی بۆ سەر ڕێبەرانی عێراقی زیاد دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ستافەکانی.

ئەم ڕەفتارەی دژە ئەمەریکا پاش چەندین مانگی خۆپیشاندانە دژبە ملیتانەکانی سەر بە ئێران کە پشتیوانیانی لە حکومەت دەکەن. زۆربەی عێراقییەکان گازندەی ئەوە دەکەن وڵاتەکەیان بۆتە مەیدانی جەنگ بۆ ئەوانەی شەڕی بەوەکالەتی واشنتن و تاران دەکەن، و ڕێبەرەکانیان سەر بە دەسەڵاتە دەرەکییەکانن.

XS
SM
MD
LG